ئەکرەم‌و بینالی
  2019-06-23       1519       

ئا: ئاوێنە

 

سەرلەنوێ‌ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەداری ئەستەنبول، گەورەترین شاری توركیا، بەیەكێك لەروداوە مەزنەكانی توركیا دادەنرێت، بردنەوەی ئەكرەم ئیمام ئۆغلوی كاندیدی جەهەپە، یان بینالی یڵدرمی كاندیدی جەهەپە چەندین پەیامی گەورە‌و گرنگ بۆ توركیا لەخۆدەگرێت. ئەكرەم‌و بینالی كێن؟

 


ئەكرەم ئیمام ئۆغلو


تەمەنی 49 ساڵە، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری ئۆپۆزیسیۆنە، وەك ركەبەری سەرەكی رەجەب تەیب ئەردۆغان لێیدەڕوانێت كە دەتوانێت لەهەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆك كۆماردا بیشكێنێت. 
ئەكرەم ئیمام ئۆغلو كانیدی جەهەپە بۆ شارەداری ئەستەنبول كاتێك لەمانگی ئازاری رابردودا لەكاندیدەكەی ئاكەپە "بینالی یڵدرم"ی بردەوە، زیاتر ناوبانگی دەركرد. 
دروشمی سەرەكی ئەم سیاسەتمەدارە لەكاتی هەڵبژاردندا "دژایەتی گەندەڵی"‌و "ئاشتكردنەوەی پێكهاتەكانی توركیا" بو.
ئەوە بۆ یەكەمكین جار بو دوای 25 ساڵا ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە توانیان شارەداری ئەستەنبول لەدەستی ئاكەپە دەربهێنن، كە لەساڵی 1994ەوە ئەردۆغان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ئەو پۆستەی بردبۆوە بەدەست ئیسلامییەكانەوە بوە.
ئاكەپە ئەستەنبول بەقەڵای خۆی ناودەبات. ئەردۆغان رایگەیاندوە "ئەوەی ئەستەنبول بباتەوە هەمو توركیا دەباتەوە". ژمارەی دانیشتوانی ئەستەنبول 15 ملیۆنە.
ئەردۆغان‌و لایەنگرانی ئاكەپە باوەڕیان بەبردنەوەی ئیمام ئۆغلو نەدەكرد، هەمو رێگەیەكیان گرتە بەر تا زۆری نەخایاند كۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی رەتكردەوە.
ئیمام ئۆغلو كۆلیژی كارگێڕی‌و بازرگانی لەئەستەنبول خوێندوە.
ئەو خولیای تۆپی پێ‌‌و سەردران كردنی مزگەوت‌و قورئان خوێندنە، هەرچەندە جەهەپە بەحزبێكی سیكۆلار ناسراوە.
ركەبەرەكانی تۆمەتباری دەكەن بەریاكاری‌و بەكارهێنانی هەمان رێبازی ئەردۆغان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی جەماوەر.
ئەكرەم كە ئیدارەی كۆمپانیایەكی تایبەت بەبواری بیناسازی، یانەی تۆپی پێی ترابزۆنی دامەزراندوە‌و سەرۆكی شارەوانی یەكێك لەگەڕەكەكانی ئیستەنبوڵە 



بیناڵی یڵدرم
تەمەنی 64 ساڵە، پسپۆڕی بواری ئەندازیاریی‌و كەشتیڕانییە.
 یەكێكە لەدامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكەپە).
بەیەكێك لەنزیكترین كەسەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان دادەنرێت‌و راوێژكاری بوە.
وەك ئەندازیار سەرپەرشتیاری چەندین پڕۆژەی رێگاوبان‌و گواستنەوەی دەریایی كردوە
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بوە لەساڵی 2018.
دوا سەرۆك وەزیری توركیا بوە لە 2016 تا 2018.
پێشتریش لەساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٣ وەزیری گواستنەوە گەیاندنی تورکیا بوە. 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×