ئا: ئاوێنە
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی له‌راپۆرتێكیدا ده‌پرسێت: چۆن كوڕانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بون به‌ملیۆنه‌ر‌و سه‌روه‌ت‌و سامانێكی گه‌وره‌یان كۆكردوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا كه موچه‌ی مانگانه‌ی باوكیان ته‌نها 50 هه‌زار یۆرۆیه؟
بیلد ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه هه‌مو مناڵه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستیان له‌بازرگانیدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت كچه بچوكه‌كه‌شی كه بازرگانی به‌كه‌ره‌سه‌ی ئارایشت كردنه‌وه ده‌كات.
كوڕه‌كانی خه‌ریكی بازرگانی خۆراكی له‌قوتونراو، پیشه‌سازی كه‌شتیسازی تا زێڕ‌و ئه‌ڵماسن.
ده‌رامه‌تی ئه‌حمه‌د یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی ئه‌ردۆغان 80 ملیۆن دۆلاره.
بیلالی كوڕه بچوكی ئه‌ردۆغان له‌مامه‌ڵه‌ی گوماناوی‌و تاوانكارانه‌وه تێوه‌گلاوه‌و ساڵی 2013 له‌ئیتالیا روبه‌ڕوی دادگایكردن بۆوه، كه له‌و وڵاته‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بات‌و ده‌خوێنێت، بیلال‌و خوشكه‌كه‌شی تۆمه‌تبارن به‌گه‌نده‌ڵی‌و كاری نایاسایی‌و قاچاغی نه‌وت.
هه‌روه‌ها بیلد ئاماژه به‌وه ده‌كات برات ئه‌لبایرك وه‌زیری دارایی توركیا‌و زاوای ئه‌ردۆغان لەگەڵ بیلال ده‌ستی هه‌یه له‌به‌قاچاغ بردنی نه‌وت له‌سوریاو هەرێمی کورستان‌و عێراقه‌وه بۆ توركیا.
ئەردۆغان‌و زاواکەی