ئیمامئۆغلۆ: ئیستەنبوڵ ئابڕوی دیموكراسیەتی توركیای پاراست
  2019-06-23       1494       

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ سەركەوتنی خۆی لەهەڵبژاردنەكەی ئەمڕۆدا راگەیاندو بە "سەرەتایەكی نوێ"ش بۆ توركیا ناوی برد.

ئاوێنە: ئیمامئۆغلۆ كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، نزیكەی 780 هەزار دەنگ لەپێش ركابەرەكەیەوەتی، لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان لەوتەیەكدا وتی"هیوادارم ئەنجامەكان ببنە مایەی خێر بۆ ئیستەنبوڵ."

ئیمامئۆغلۆ سوپای هاوڵاتیانی ئیستەنبوڵی كردو رایگەیاند"ئێوە ئابڕوی دیموكراسییەتی توركیاتان لەبەر چاوی هەمو دنیا پاراست."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×