پارتی: سەرۆك وەزیرانی عێراق كاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەكانی رەوانەی پەرلەمان كرد
  2019-06-23       591       

بڕگەی یەكەمی دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگدانە لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت؛ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، كاندیدانی پۆستە وەزارییە بەتاڵەكانی داوەتە پەرلەمان.

ئاوێنە: ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، بە "روداو"ی راگەیاندوە ناوی كاندیدانی وەزارەتەكان بەم شێوەیەیە:

حاکم فاروق، كاندیدی وەزیر داد.
نەجاح شەمەری، كاندیدی بوەزیری بەرگری.
یاسین یاسری كاندیدی وەزیری ناوخۆ.
سەفانە تائی، كاندیدی وەزارەتی پەروەردە.

لەبارەی هەڵوێستی پارتی لەسەر كاندیدی وەزارەتی داد، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، وەک فراکسیۆن پشتوانی لە هەر كاندیدێك دەکەین کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی رەوانەی پەرلەمان بکرێت و سبەینێش لە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو كاندیدانە دەدرێت.

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەی دوشەممەی بڵاوكردۆتەوە كە بەپێی كارنامەكە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە دەنگدان لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×