هەدەپە: ئەوەی ئەمڕۆ لەئەستەنبول سەرکەوت کوردو هەدەپەیە
  2019-06-23       1837       

پەرڤین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە لەتویتێکدا خۆشحاڵی بەرامبەر بەبردنەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن لەهەڵبژاردنی ئەستەنبودا دەربڕی‌و وتی "ئەوەی ئەمڕۆ لەئەستەنبول سەرکەوت کوردو هەدەپەیە".

ئاوێنە: ئەم تویتەی پەرڤین بوڵدان پاش راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنی ئیستەنبول بو کە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو رێژەی ٥٤%ی دەنگەکانی ئەستەنبولی بەدەستهێناو کاندیدەکەی ئاکەپە ٤٥%ی دەنگەکانی هێنا.

کورد لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبو، کە هەدەپە پشتیوانی لەکاندیدی ئۆپۆزیسیۆن کردو بوە هۆکاری بردنەوەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×