حوسییەكان جارێكی تر هێرش دەكەنە سەر فڕۆكەخانەی "ئەبها" لەسعودیە
  2019-06-23       801       

هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعودیە رایگەیاند، حوسییەكانی یەمەن هێرشیان كردۆتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی "ئەبها" لە باشوری وڵات و هێرشەكەش كوژرانی كەسێكی سوری و برینداربونی حەوت كەسی دیكەی مەدەنی لێكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعودیە، رایگەیاند، سەعات 9:10 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، حوسییەكانی یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، "هێرشێكی تیرۆریستی"یان بۆ سەر فڕۆكەخانەی ئەبها ئەنجامداوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێرشەكە بۆتە هۆی كوژرانی كەسێكی هەڵگری رەگەزنامەی سوری و برینداربونی حەوت كەسی دیكەی مەدەنی.

هەرچەندە هاوپەیمانی عەرەبی نەیوتوە هێرشەكە لەڕێی چییەوە ئەنجامدراوە بەڵام پێشتر وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی حوسییەكان رایگەیاندبو كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردۆتەوە سەر ئەو فڕۆكەخانەیەو هەروەها فڕۆكەخانەی جازان-یش لەباشوری سعودیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12ی ئەم مانگە، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هێرشێكی موشه‌كییان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها‌ ئه‌نجامدا كە تێیدا بەپێی قسەی دەسەڵاتدارانی سعودیه‌ 26 كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربون كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جیاجیان.

حوسییه‌كان رایانگه‌یاندبو كه‌ هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی سعودیه‌ به‌ موشه‌كی "كروز" ئه‌نجامداوه‌و جه‌ختیشیان كردبوه‌وه‌ كه‌ "به‌وردی ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه‌."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×