گەورەترین ئابڕوچون لەجیھاندا
  2019-06-24       1958       

وەرگێڕ: ھێمن ئەحمەد

 

گەورەترین ئابڕوچونی سیاسی لەجیھاندا، ئابڕوچونی جۆن پڕۆفیومۆ (John Profumo) وەزیری بەرگری بەریتانیا لە ساڵی ١٩٦١.

گەورەترین ئابڕوچون لە ژیانی خەڵکی بەریتانیادا ڕویدا کاتێک کە بۆچونیان وابوو زۆرترین کاری سێکسی ئەنجام بدەن و خۆشترین کات بگوزەرێنن . بەشێکیش لە وەزیرەکانی دەوڵەت وەھا بوون . کاتێک ئەوە ئاشکرا بوو کە وەزیری بەرگری بەریتانیا (جۆن پڕۆفیومۆ John Profumo) ھاوبەشی بەکارھێنانی لەشفرۆشێکی کردبوو بە ناوی(کریستیان کیڵەر Christian Keeler) لەگەڵ کاربەدەستێکی دەریایی لە باڵوێزخانەی ڕوسیا بە ناوی(یاڤگینی ئیڤانۆڤ Yevgeny Ivanov) .
ئەم کێشەیە گەیشتە ناو پەرلەمان و زۆر لە جۆن کرا دەست لەکار بکێشێتەوە .بەڵام ئەمە کوتایی بابەتەکە نەبوو، ھەر زوو لەدوای ئەمەوە ، سەرەک وەزیران کە تەواو شپرزە ونیگەران ببو بەھۆی کارە سیاسیەکانیەوە، دەستی لەکار کێشایەوە و ساڵی دوایی حکوماتی پارێزگاران (Conservative Government) لە دەسەڵات لادرا.
لە مانگی شەشی ساڵی ١٩٦١و لە کاتی ژەمی نیوەڕۆدا (کووت Coote) (وارد Ward)ی ناساند بە کارمەندی تایبەتی ھێزی دەریایی ڕوسی یاڤگینی ئیڤانوڤ. (MI5 دەزگای ھەواڵگری و ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانی) یاڤگینی ئیڤانۆف ی بە پیاوێکی گرنگ دەزانی کە بەئاسانی دەستبەرداری دژایەتیکردنی فریودانەکانی ڕۆژئاوا دەبێت. وەھا بییریان دەکردەوە کە ئاھەنگەکانی کۆتایی ھەفتە لەگەڵ ھەندێ ھاوڕێی سەرنجڕاکێش و گەنجی کچی (وارد Ward) تەنھا شت بن کە ئەو بگۆڕن.
ھەڵکەڕانەوە لە پۆستێکی باڵای فەرمی ڕوسی بەھایەکی مەزنی دەبوو ، بەتایبەت (MI5) دەیویست (وارد  Ward) پلانی سەرنج ڕاکێشان و ڕازیکردن بۆ بەدەستھێنانی زانیاری(honeytrap) لە یاڤیگنی ئیڤانۆڤی کاربەدەستی ڕوسی دانێت، لە ڕێگای کچە منداڵکارە لەشفرۆشەکەوە کرستییان کیلەر کە تەمەنی پازدە ساڵان بوو.
جۆن پڕۆفیومۆ لەتەمەنی (٤٦) ساڵیدا بەرزکرایەوە وەک ئەندامێکی سیاسەتمەداری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا (Tory Politician). کوڕی پارێزەرێکی دادگای باڵا (barrister) ی سارکەوتو بوو. دەوڵەمەندێکی سەربەخۆ بوو. لە گۆڕەپانی پارتی پارێزگاران ژیانێکی خۆش و شایستە دەژیا.لە (Harrow و Oxford) خوێندبوی.لە جەنگی جیھانی دووەمدا وەک ئەندامێکی دەستەی (جەنەڕاڵ ئەلێکسەندەر) خزمەتی کردبوو، بەرزکرابۆوە بۆ پلەی کۆلۆنێل(lieutenant-colonel) .ھەڵبژێردرا وەک پەڕلەمانتاری سترافۆرد ئەپۆن(Straford-Upon) ساڵی ١٩٥٠.
ساڵی ١٩٥٢ چوەناو حکومەتەوە. ساڵی ١٩٥٤ھاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر(ڤالێرای ھۆبسن Valerie Hobson) کرد.بەرزکرایەوە بۆ پۆستی وەزیری جەنگ(Secratery of War)لە ساڵی ١٩٦٠.
جۆن پڕۆفیومۆ نەیدەزانی ھاوبەشی دۆستایەتی ئەم کچە دەکات لەگەڵ یاڤگینی ئیڤانۆڤی ڕوسیدا. زۆر بەقوڵی پەیوەستی ببو بەڵام ھەستەکانی لەگەڵدا نەدەگۆڕیەوە.کچەکە وتی "سێکس ھیچ واتایەکی نەبوو زیاتر لە تەوقەکردن و ڕوانین بۆی" .لەھەمان کاتدا جۆن پڕۆفیومۆ کچەکەی نوقومی دیاری گرانبەھا و ئەو پارانە کردبووکە لەڕواڵەتدا بۆ کڕینی دیاریەکانی ڕۆژی لەدایکبونی دایکی بوو.
پاش مانگێک MI5 لە پەیوەندی و بارودۆخی جۆن پڕۆفیومۆ و کرستیان کیڵەر تێگەیشت. مەترسیان لە ڕێکەوتنی خستنەداوی یاڤگینی ئیڤانۆڤ ی ڕوسی ھەبوو. (ھۆلیس Hollis) داوای لە وەزیری دەوڵەت (نۆرمان بروک Norman Brook) کرد بۆ ئاگادارکردنەوەی  جۆن پڕۆفیومۆ لە ١٩٦١⁄٨⁄٩ .
بەترس ونیگەرانیەوە جۆن تێبینیەکی نوسی بۆ کریستیان:
ئازیزەکەم؛
زۆر بە پەلە. لەبەرئەوەی ناتوانم وەڵامی تەلەفۆنیتم پێبگات.بەداخەوە سبەی شەو شتێک دێتە ئاراوە لەبەرئەوە ناتوانم ئەوە بکەم.زۆر داوای لێبوردن دەکەم لەکاتێکدا ڕۆژی داھاتوو دەچمەچەند گەشتێک و پاشان بۆ پشو لەبەرئەوە ناتوانم بتبینمەوە ھەتا کاتێکی تر لەمانگی نۆ.  زۆر بێزارم.
تکایە ئاگاداری خۆت بەو دور مەکەوەرەوە.
ئەم تێبینیە بو کە چارەنوسی جۆنی دیاریکرد.
سەرەڕای ئەم ئاگادارکردنەوەیە جۆن پڕۆفیومۆ بەردەوام بوو لە بینینی کرستیان کیلەر بۆ چەند مانگێکی تر، لەو ماوەیەدا خۆی ڕوبەڕوی مەترسی گەورە دەکردەوە.
سەرەک وەزیران(ھاڕۆڵد ماکمیلان Harold Macmillan) ھەموو زانیاریەکانی خستەڕوو. وتی " ئەگەر جۆن پەیوەندی لەگەڵ کرستیان ھەبوبێ ئەوا گەوج و نەفام بووە.بەڵام نوستن لەگەڵ کچێکی جوانی گەنج، کە بانگەشەی ئەوەش کرابێ لەشفرۆشە .لەسەرکار دەرکردنی توندی لێدەکەوێتەوە".
جۆن پڕۆفیومۆ ژیانی سیاسی جێھێشت و خۆی خستەناو کاری خێرخوازیەوە .بۆ ئەمەش خەڵاتی CBE پێبەخشرا (خەڵاتی وەفایە بۆ خەڵکی بەریتانی بۆ ئەو کارانەی بۆ وڵات ئەنجامی دەدەن).ھەر بە ھاوسەسەری ڤالێرای ھۆبسن مایەوە. کرستیان کیلەر زیندانی کرا بە شەش مانگ بۆ بێڕێزیکردن بەرانبەر بە دادگاو ئامادەنەبوونی لە دادگای(Johnny Edgecombe) .ژیاننامەی کەسێتی ئابڕوچونەکەی کرستیان کیلەر بڵاوکرایەوە لە.ساڵی ١٩٨٩ و کرایە فیلمێکی سەرکەوتوو.


لە کتێبی : The World's Greatest Political Scandal
By : Nigel Cawthorne

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×