سه‌عدی پیره‌: زه‌حمه‌ته‌ له‌گه‌ڵ پارتی له‌كابینه‌یه‌ك بین كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی بێت
  2019-06-24       1158       

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت زه‌حمه‌ته‌ له‌گه‌ڵ پارتی له‌كابینه‌یه‌ك بین كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی بێت، یه‌كێتی له‌و یاریه‌ تێگه‌یشتووه‌ ئیتر ئه‌وه‌ ناخوات، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه‌ نیه‌، كێشه‌ی تێدایه‌ و كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بابه‌تی ئاماده‌نه‌بونی پارتیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك.



ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچونی وایه‌ كه‌ هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه‌ به‌ واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ئیمكانیاتی یه‌كێتی وه‌ لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه‌ له‌كه‌ركوك وه‌ بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركوكه‌ كه‌ ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه‌،به‌ ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته‌ له‌كابینه‌یه‌ك بین كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی بێت، یه‌كێتی ئه‌و یاریه‌ تێگه‌یشتووه‌ و ناخوا ئیتر ته‌واو بڕایه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ئیش كردنی ئێمه‌ و پارتی به‌نده‌ به‌وه‌ی پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ین".


راشیدەگەیەنێت  پارتی ده‌بێت قبوڵی بكات چۆن له‌دهۆك ئه‌و زۆرینه‌یه‌ مافی پارێزگاری هه‌یه‌، یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك ئەو مافەی هەیە، ئەو وتی " هه‌ركه‌سێكیش له‌ غه‌یری یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت نامه‌شروع و نامه‌عقوله‌، ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركوك سرف یه‌كێتی بێت".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×