داوای بەستنی كۆنگرەی سەندیكای پارێزەران دەكرێت
  2019-06-24       674       


لەكۆی یانزە ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان تەنها دو ئەندامیان سەربەخۆن‌و تەواوی ئەندامانی دیكەیان سەر بە یەكێتی‌و پارتین، لەرونكردنەوەیەكیشدا داوای بەستنی كۆنگرە دەكرێت‌و هەردو حزبی دەسەڵاتدار بەهۆكار دەزانرێت بۆ دواخست‌و ئەنجامنەدانی كۆنگرە.


ئاوێنە: دو ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان بە ناوەكانی "عەبدولعەزیز عومەر ئەحمەد، ئاری جەزا مەحمود" رونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكەن ماوەی یاسایی بەستنی گۆنگرەی سەندیكاكەیان تەواو بوە‌و پێویست بو لەكات‌و وادەی خۆی ببەسترایە،  دواخستنیشی بە پێچەوانەی دید‌و هەڵوێست‌و داواكاری ئەوان بوە.


راشیدەگەیەنن هیچ پاساوێك نابینن بۆ دواخستنی كۆنگرەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، باس لەوەش دەكەن كە هەردو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم فشار لەسەر سەندیكاكەیان دروست دەكەن، دەشڵێن "داوا لەپارتەكان دەكەین ستوەردان نەكەن لەكاری سەندیكا‌و جێی بهێڵن بۆ پارێزەران كە خۆیان چینێكی هۆشیاری كۆمەڵگەن".


داواش دەكەن سەرجەم خوشك‌و برا پارێزەرە هاوپیشەكانیان بە گیانێكی بەرپرسیارانە ‌و بە شێوازی یاسایی دور لەناوزراندن هەوڵەكانیان بخەنەگەر.

 





زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×