هەولێر: دەستگیركردنی 2 باندی دزیكردن
  2019-06-24       520       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی 2 باندی دزیكردنی راگەیاند، كە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتومبێل‌و ئاڵتون‌و پارە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی دو باندی دزیكردنی لەشاری هەولێر راگەیاند كە كاریان دزینی ئۆتومبیل‌و ئاڵتون‌و پارە بوە، باسی لەوەشكرد باندی یەكەم لەلایەن بنكەی پۆلیسی رۆژهەڵاتەوە دەستگیركراوە كە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتومبێل لە "گەراج" ە كان‌و بری شەش هەزار هەشسەد دۆلار‌و بیست‌و پێنج مسقاڵ ئاڵتونیان دزیوە.


ئاشكراشیدەكات باندی دوەم دزییان لە 7 مزگەوت كردوە‌و ئۆتومبێلی ئەو كەسانەیان دزیوە كە بەشدارییان لەنزێژی هەینی كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×