بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و موشیه كه‌حلون، وه‌زیری دارایی ئیسرائیل
موشیه كه‌حلون، وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ئیمزای مه‌رسومێكی تایبه‌تی كردوه كه تێیدا ده‌ستنیشانی ده‌كات عێراق "وڵاتێكی دوژمن نییه" وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای ئیسرائیل‌دا هاتوه، به‌وه‌ش تا مانگی مارسی ئه‌مساڵ له لیستی "وڵاتانی دوژمن" ده‌ریهێناوه‌و ده‌كرێت ئیسرائیل ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بدات.
ئاوێنه: به‌پێی ماڵپه‌ڕی "ئای 24"، له‌و مه‌رسومه‌دا كه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی ئیسرائیله‌وه ئیمزا كراوه هاتوه"به‌پێی به‌ندی 3ی یاسای كاری بازرگانی، ره‌زامه‌ندی گشتی ده‌ده‌م كه تاوه‌كو 31ی مارسی 2019 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن، چونكه عێراق وڵاتێكی دوژمن نییه به‌و واتایه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی یاسای كاری بازرگانیدا هاتوه."
لیستی "وڵاتانی دوژمن" به‌پێی یاسا ئیسرائیلییه‌كه هه‌ریه‌كه له (سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن، ئێران و سعودیه)ش ده‌گرێته‌وه.
نیشاندانی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری دارایی ئیسرائیل بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراق، دوای ئه‌وه دێت كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاشكرایكردبو، سێ وه‌فدی عێراقی به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوه، كه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌عێراقدا به‌دوای خۆیدا هێنا.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردبو كه لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی میدیا ره‌سمییه‌كانی ئیسرائیل له‌باره‌ی سه‌ردانی سێ وه‌فدی عێراقییه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته له‌ساڵی رابردودا.
به‌پێی میدیا عێراقییه ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری داوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له تویتێكدا رایگه‌یاندبو كه ئه‌و وه‌فده عێراقیانه‌ی به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوه، 15 كه‌سیان له‌خۆگرتوه كه كه‌سایه‌تی سوننه‌و شیعه‌یان تێدابوه كه خاوه‌ن كاریگه‌رین له‌عێراقدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو كه وه‌فده‌كان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی "یاد فاشیم"یان كردوه كه بۆ زیندوهێشتنه‌وه‌ی یادی قوربانیانی هۆڵۆكۆسته‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌كادیمی و به‌رپرسانی ئیسرائیل كۆبونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بو كه ئه‌وان پشتیوانی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆیشیه‌وه گۆڤاری "یسرائیل دیڤینس"، ده‌قی ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی ئیسرائیل بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لیستی "وڵاتانی دوژمن" بڵاوكردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ره‌زامه‌ندییه ده‌ست نه‌كه‌وتوه.