ناوەندی هاوكاری گڵباخی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی دەكاتەوە
  2019-06-24       662       

 


لەژێر دروشمی یادكردنەوە‌و بەرزراگرتنی روداوو كارەساتە مێژوییەكان لەرێگەی وێنەی فۆتۆگرافی‌و دیكۆمێنتارییەوە ناوەندی هاوكاری گڵباخی لەگەلەری مۆزەخانەی سلێمانی بە نمایشكردنی 51 تابلۆ پێشانگایەك دەكاتەوە.


ئاوێنە: عەلی عەبدوڵا شەریف، خاوەنی پێشانگاكە زانیاری زیاتر لەسەر كردنەوە‌و ئامانجی پێشانگاكە دەخاتەرو كە تێیدا باس لەوە دەكات وێنەی ناو پێشانگاكە گوزارشت لە روداوە مێژوییەكانی كوردستان دەكات و ئاماژەبەوەش دەكات ناوچەی "ساراڵی گڵباخی" شوێنی روداوو راپەرین بوە لە سەرەتای سەدەی بیستەم.



دەشڵێت "ساراڵی گڵباخی خوانەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەریی بوە‌و گڵباخییەكان خاوەنی مێژون‌و عەباس خانی گڵباخی میری گەورەی میرنشینی ئەردەڵان بوە، لەدوای عەباس خانیش بە چواردە پشت نەوەكانی عەباس خان میرایەتییان پێبراوە بۆ ماوەی 490 ساڵ .


راشیدەگەیەنێت ساڵی 1935 بۆ 1936 شای ئێران بەهاوكاری روس‌و ئینگلیز بە زەبرو زەنگ‌و ئاگرو ئاسن ئیدارەی گڵباخییەكانیان داگیر كرد، خەڵكەكەشی روبەروی ئەنفال‌و جینۆسایدو راگواستن كران بۆ باكور‌و خۆرهەڵاتی ئێران.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×