وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی كڕیوەو لە بایەخی هەڕەشەكانی ئەمریكاش بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەنكەرەدا كەمدەكاتەوە.
ئاوێنە: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-400 له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند "هه‌ر بڕیاری سزایه‌ك دەردرێت با بدرێت، له ئه‌مریكاوه چ لێدوانێت ده‌درێت با بدرێت، ئێمه ئێس 40مان كڕیوه‌و ئیدی باس له‌وه ده‌كرێت كه‌ی ئەو سیستمە راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌ی شەریكی به‌رنامه‌ی F-35ه و تا ئه‌مڕۆ به‌بڕی زیاتر له یەک ملیار دۆلار هاوكاری ماددی بۆ به‌رنامه‌كه ده‌سته‌به‌ركردوه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریكا گرتونیه‌ته‌به‌ر له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی هاوبه‌ش و یاسادا ناگونجێن.