نوسینگەی مەسرور بارزانی رەتیدەكاتەوە ناوی هیچ كاندیدێكی وەزارەتەكان یەكلاكرابێتەوە
  2019-06-24       610       

نوسینگەی مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو ناوانەی كە بڵاودەكرێنەوەو گوایە وەك كاندیدی وەزارەتەكان یەكلاكراونەتەوە، لەچوارچێوەی مەزەندە دەرناچن.

ئاوێنە: نوسینگەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ(دوشەممە)، لەڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ماوەیەکە ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لەبارەی پێکھاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن."

ئەوەشی خستۆتەڕو"تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ کاندیدێک بە یەکلابویەوە ھەژمار ناکرێت."

دەقی ڕونکردنەوەکە....

ڕونکردنەوەیەک لە نوسینگەی مەسرور بارزانییەوە

ماوەیەکە ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لەبارەی پێکھاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.

تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ کاندیدێک بە یەکلابویەوە ھەژمار ناکرێت.

نوسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤/٦/٢٠١٩

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×