ترەمپ: پێویستمان بەوە نییە لە گەروی هورمز بین
  2019-06-24       849       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ(دوشەممە)، رایگەیاند، وڵاتەكەی پێویستی بەوە نییە لەگەروی هورمز بێت و پێشی وایە دەبێت وڵاتان خۆیان كەشتییە نەوتییەكانیان لەو ناوچەیە بپارێزن.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، لەتویتێكدا رایگەیاند، چین لەسەدا 91 و یابانیش لەسەدا 62ی نەوتەكەیان لەڕێگەی گەروی هورمزەوە بەدەستدەهێنن و هەروەها ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتانی تریش.

وتیشی"بۆچی ئێمە رێڕەوەكانی كەشتیوانی بۆ وڵاتانی دیكە بپارێزین كە ماوەی چەند ساڵە ئەو كارە بەبێ بەرامبەر دەكەین."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دەبێت هەمو ئەو وڵاتانە خۆیان كەشتییە تایبەتەكانی خۆیان لەو گەشتە مەترسیدارەدا، بپارێزن."

جەختیشی كردۆتەوە"ئێمە تەنانەت پێویستمان بەوە نییە لە (دورگەی هورمز) بین، لەكاتێكدا ئەمریكا بۆتە گەورەترین بەرهەمهێنەری وزە لەسەرتاسەری جیهاندا."

هەروەها ئەوەشی وتوە"داوای ئەمریكا لە ئێران داوایەكی زۆر ئاسانە؛ چەكی ئەتۆمی نەبێت و پشتیوانی زیاتری تیرۆر نەكات."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×