ترەمپ، سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
  2019-06-24       1459       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای لەسەر فەرمانێك بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا كرد و وتیشی"ئەو رێگەیەی ئێران گرتویەتییەبەر، وێرانكەرە."

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، سزا نوێكان، وەك كاردانەوەیەكن بەرامبەر بە خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەلایەن ئێرانەوە.

بەپێی قسەی ترەمپ، سزا نوێكان ئایەتوڵا خامەنەیی، رابەری شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێران بەتایبەت دەكەنە ئامانج.

ترەمپ بەدوری زانی وڵاتەكەی هەوڵی جەنگ لەگەڵ ئێران بدات و لەگەڵ ئەوەش وتی"هەوڵی كۆنترۆڵكردنی خۆمان داوە بەرامبەر بە ئێران بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە لەداهاتودا بەو جۆرە دەمێنینەوە."

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە جەختی كردەوە كە رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

لای خۆیشییەوە وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند، سزاكان بە ئامانجی دانانی سنورێكن بۆ پشتیوانییەكانی ئێران بۆ "تیرۆر"، هێمای بۆ ئەوەش كرد.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×