ڤیدیۆ؛ فەرهاد پیرباڵ بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دەكات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێردا
  2019-06-24       984       

فەرهاد پیرباڵ، نوسەرو ئەدیب، بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆی دەكات بە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێردا و زیانی ماددی بەر پرسگەكە دەكەوێت. ئەوەش لەپەیوەست بەو كچە خوێندكارە یەكەمەی كە لەڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا لەڕیزی پێشەوە برایە دواوە.

ئاوێنە: شەوی رابردو، لەڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزمونە گشتییەكان و راگەیاندنی خوێندكارە یەكەم و دوەم و سێیەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە رێكخرابو. كچە خوێندكارێك بەناوی زەینەب، بە نیقابەوە دەركەوت و لەسەر ستەیج هاتە ریزی پێشەوەی خوێندكارە یەكەمەكان، بەڵام لەلایەن رێكخەرانی رێوڕەسمەكەوە برایە دواوە.

بەپێی ڤیدیۆییەك كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، فەرهاد پیرباڵ وەك ناڕەزایەتییەك دژ بەو هەڵسوكەوتەی بەرامبەر بەو كچە كراوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆی كردوە بەناو پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێردا.

پێشتریش فەرهاد پیرباڵ لە هەژماری خۆی لەفەیسبوك نوسیبوی"ئه‌گه‌ر هێشتم ئه‌مشه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ به‌ ئیسراحه‌ت بنوێ... فه‌رهاد نه‌بم!"

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×