محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كوردیش
  2019-06-25       1279       

 

موحەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان  پێی وانیە پۆستی پارێزگارێك بۆ كەركوك ئەوەندە گرنگ بێت وەزعی هەرێمی لەسەر بوەستێت، ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌ خه‌م كه‌ركوكه‌وه‌ بوایه‌ كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه‌ من پێم وایه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌و شتانه‌ ڕه‌نگه‌ شته‌كان تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا من پێم وانیه‌ پارێزگارێك ئه‌وه‌نده‌ گرنگ بێت كه‌ وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت". راشیدەگەیەنێت جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كوردیش. 



ئاوێنە:  موحەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكاری راگەیاندئەوە نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕیووە بەڵام تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە، دەبوو بکرایە چونکە ئەمە ناوچەیەکی بچوک و کەمە دەبوو زوتر بکرایە بەڵام دیارە كێشه‌كان زیاتر لەسەر چەندی بەردەکەوێت و چەندی دەستدەکەوێت لەسەر ئەوەیە ئه‌گه‌رنا بڕواناکەم لەسەر بەرنامە بێت ئەگەر لەسەر بەرنامە بووایە ڕەنگە هەموومان پێمان باش بێت لەسەر شێوازی سیستمی کارکردن لەداهاتوودا بەڵام تا ئێستا هەر نەکراوە تا ئێستاش دۆخەکان هەر ئاڵۆزە هەرچەندە دواجار دەبێت ئەو دوو لایەنە هەر ڕێک بکەون چونکە بەرژەوەندی خۆشیان و میللەتەکەش لە ڕێککەوتنیاندایە ئەگەر ڕێک نەکەون ڕەنگە کوردستان توشی کارەسات و ناخۆشی بکات.


دەشڵێت "من پێم وایه‌ جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌، ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌ ڕوبدات هه‌روه‌ك چۆن له‌ 2003 ڕژێمی به‌عس ڕووخا یا شه‌ڕی داعش ڕوویدا، ده‌بێت كورد چاوه‌ڕێی ڕووداوی گه‌وره‌تر بكات له‌ عیراق جا ڕه‌نگه‌ سه‌د ساڵی تر یا په‌نجا یا بیستی تر بێت نازانرێت چۆن دێت ئه‌گه‌ر ڕوداوی گه‌وره‌تر ڕونه‌دات ئه‌وا كورد له‌كه‌ركوك كۆتایی هاتووه‌، چونكه‌ كورد به‌شه‌ڕ چۆڵی كردووه‌ به‌ شه‌ڕ نه‌بێت قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ له‌5% ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×