حەسەن رۆحانی: سزاكانی ئەمریكا بۆ تێكدانی رەوشی مرۆییە
  2019-06-25       598       

 

حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت سزاكانی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بۆ تێكدانی رەوشی مرۆییە‌و گەلی ئێرانی خستوەتە ژێر فشارەوە.


ئاوێنە: حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بەوە دەكات هەرچەند فشار‌و سزاكانی ئەمریكا لەدژی وڵاتەكەی قورس‌و سەختن بەڵام دەتوانن بە یەكگرتوی‌و پێكەوە ئەو قۆناغە سەختە تێپەرێنن، باس لەوەش دەكات فرۆكە بێفرۆكەونەكەی ئەمریكا كەلەلایەن سوپای وڵاتەكەیەوە خرایە خوارەوە سنورەكانی ئێرانی بەزاندبو.


راشیدەگەیەنێت سزاكانی سەر عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران هیچ سودێكی نابێت لەبەر ئەوەی ئەو هیچ هەژمارێكی بانكی نیە، هەروەها باس لەوەش دەكات سزاكانی ئەمریكا زیانی گەورەی بە دەرمان‌و كەرتی تەندروستی گەیاندوە، باس لەوەش دەكات ئەمریكا راستگۆ نیە‌و دانوسان رەتدەكاتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×