دادگای دهۆك بریاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژی دیلین دەركرد
  2019-06-25       710       

 

لەدانیشتنێكی تایبەت بە دۆسیەی كوشتنی "دیلین" ی تەمەن 10 ساڵ، دادگای دهۆك بریاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژەكەی دەركرد.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" دادگای دهۆك لەدانیشتنێكی تایبەت بە كوشتنی "دیلین" ئەو كچە 10 ساڵەی لەم مانگەدا لەلایەن كەسێكەوە كوژرا بریاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژەكەی دەركرد.

 

دوەم رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ دوای ئەوەی دیلین ی تەمەن 10 ساڵ لەگەڵ برایەكی بۆ جەژنە پیرۆزە لەگەرەكی خۆیان لەشاری دهۆك سەردانی مالی مام‌و كەسوكارەكانیان دەكەن، لەدوای ئەوە دیلین دیار نامێنێت‌و دواجار لەرۆژی 8 ی مانگ تەرمەكەی دۆزرایەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×