جۆن بۆڵتن: سه‌رباری‌ سزاكان، ده‌رگای‌ گفتوگۆ بۆ تاران كراوه‌ته‌وه‌
  2019-06-25       268       
جۆن بۆڵتن
جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ سه‌رباری‌ سزادانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا واشنتن ده‌رگای‌ گفتوگۆی‌ بۆ تاران كردۆته‌وه‌.


ئاوێنه‌: جۆن بۆڵتن ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام لەهەمانکاتدا دەرگای گفتوگۆشی بۆ تاران کردۆتەوە.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا به‌پێویستیزانی‌ كه‌ ئێران بەره‌و روی‌ ئەو دەرگا کراوەیە هەنگاو بنێت.

وتیشی‌، هیچ بەڵگەیەک نییە کە نیشانی بدات ئێران بڕیارێکی ستراتیژی بۆ دەستبەردابون لەچەکی ئەتۆمیی دابێت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×