"له‌ماوه‌ی‌ دو مانگی‌ رابردودا زیاتر له‌ 54 هه‌زار دۆنم ده‌غڵودانی‌ جوتیاران سوتاوه‌"
  2019-06-25       309       

به‌پێی‌ ئاماری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق، له‌ماوه‌ی‌ دو مانگی‌ رابردودا زیاتر له‌ 54 هه‌زار دۆنم ده‌غڵودانی‌ جوتیاران سوتاوه‌، له‌پارێزگای‌ كه‌ركوكیش 69 روداوی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

ئاوێنه‌: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه‌ تا 24ی حوزه‌یران، 328 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ته‌واوی عێراق تۆماركراوه‌و زۆرترین روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین بووه‌ به‌ 102 روداو، دواتریش پارێزگای موسڵ به‌ 77 روداوو پارێزگای كه‌ركوكیش به‌ 69 روداو له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌كۆی روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 54 ھه‌زارو 380 دۆنم ده‌غڵودانی‌ جوتیاران سوتاوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×