2019-06-25   1599     
رەجەب تەییب ئەردۆغان
رەجەب تەییب ئەردۆغان باس له‌شكستنی پارته‌كه‌ی ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان گەله‌كه‌یان تۆمه‌تبار ناكه‌ن، به‌ڵكو ئامادەن لێپێچینەوە بكه‌ن‌و هەڵەكانیان راستبكه‌نه‌وه.
ئاوێنه: رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا‌و سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان -ئه‌كه‌په- لەمیانی كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی توركیا باسی له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ كرد‌و رایگه‌یاند، "دیدی سیاسی ئێمە تۆمه‌تباركردنی گەلی تێدا نیە، ئەو توانایەشمان هەیە كە لێپێچینەوە لەخۆمان بكەین‌و هەڵەكانمان راستبكەینەوە".
وتیشی، ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه به‌باشترین شێوه‌و بێ فڕوفێڵ‌و سه‌رپێچیی، ئیراده‌ی گه‌ل ره‌نگ بداته‌وه، له‌و روه‌وه وتی، "دوا هه‌ڵبژاردن زیاد له‌وه‌ی كه كێ براوه بووه هه‌ر خۆی له‌روی ره‌وینه‌وه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل زۆر گرنگه".
ئەردۆغان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەكرەم ئیمامۆغڵو، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری -جەهەپە- كرد كە سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵی بەدەستهێنا.
سه‌باره‌ت به‌كرینی سیستمی به‌رگری S-400ی روسی، رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه بەردەوام دەبن لەهەوڵەکانیان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ئەمنییەکانی تورکیا‌و وتی، "لەمانگی داهاتوەوە دەستدەکەین بەوەرگرتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی S-400. هەمو کاتێکیش دەرگامان کراوەیە لەبەرامبەر بژاردە جیاوازەکاندا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییە ئەمنییەکانمان."