دۆناڵد ترەمپ: ئێران تەنها لەزمانی‌ هێز تێدەگات
  2019-06-25       757       
جارێكی‌ دیكه‌ دۆناڵد ترەمپ هه‌ره‌شه‌ی‌ توند ئاراسته‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌كات‌و ده‌ڵێت، ئێران هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانیان وەڵامێکی توندیان دەدەنەوە. پێشیوایه‌ كه‌ ئێران تەنها لەزمانی‌ هێز تێدەگات.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکا لەنوێترین تویتدا نوسیویەتی، سەرکرده‌كانی ئێران هەرگیز لەوشەی  خۆش تێناگه‌ن، بەداخەوە ئەو شتەی لێی تێدەگەن زمانی‌ هێزە.

ترەمپ هۆشداری‌ ده‌داته‌ تاران‌و ده‌ڵێت، ئەمریکا بەجیاوازییەکی زۆر خاوەنی گەورەترین هێزی سەربازییە لەجیهاندا کە لەدو ساڵی رابردودا تریلیۆنێک‌و 500 ملیار دۆلاری تێدا  خەرجکردووە. 

راشیگه‌یاندووه‌، "ئێران هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانمان وەڵامێکی توندیان دەدەینەوە، لەهەندێک باردا مەبەستمان خاپورکردنە". 

سەرۆکی ئەمریکا ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، خەڵکە باشەکەی ئێران بەبێ هۆکار ئازارو مەینەتی دەکێشن، سەرکردەکانیشیان پارەی‌ وڵاته‌كه‌ بۆ تیرۆر خەرجدەکەن.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×