"نزیكەی 150 هاوڵاتی عێراقی لەگرتوخانەكانی توركیا زیندانییكراون"
  2019-06-25       933       
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ نزیكەی 150 هاوڵاتی عێراقی لەگرتوخانەكانی توركیا زیندانییكراون، له‌نێویاندا  خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌و هەولێرو رانیە هه‌یه‌.

ئاوێنه‌: كوردە یەشار، نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ڕایگەیاندووه‌، نزیكەی 150 پەنابەری عێراقی لەزیندانەكانی توركیا داوای بەهاناوەچون دەكەن، داوا دەكەن ئازاد بكرێن‌و بگەڕێنەوە بۆ عێراق.

ناوبراو ده‌ڵێت، بەڵام قونسوڵخانەی عێراق لەتوركیا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە كارێكی ئەو تۆیان بۆ ئەو هاوڵاتییە عێراقیانە نەكردووە.

كوردە یەشار وتیشی، لەنێو ئەم زیندانیانەدا خەڵكی شاره‌كانی‌ سلێمانی‌و هەولێرو رانیەو تەواوی شارەكانی عێراق هه‌یه‌.

هاوكات ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە رونیده‌كاته‌وه‌، گەڕانەوەی نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ عێراق‌و سەرقاڵبونیان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران‌و كاروبارەكانی رێكخراو، لەتوركیا فشارێكی زۆر بۆ پەنابەرانی عێراقی دروستبووە.

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه‌ لەچەند ڕۆژی داهاتوداو به‌گەڕانەوە نوێنەری دەزگاکەیان بۆ توركیا، هەوڵی تەواو دەخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەی زیندانیانی پەنابەر بەئازادكردنیان یان گەڕانەوەیان بۆ عێراق.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×