بەڕێوبەری گومرگی پەروێزخان دەست بەسەركرا
  2019-06-26       2261       


‎بەهۆی داخل بونی جگەر بۆ نێو دەروازەی مەرزی پەروێزخان گەشتنی ئەو كێشەیە بەداواكاری گشتی ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوبەری گومرگی پەروێزخان، حسێن ئەحمەد لەسەر ئەو كێشەیە بەئەمری دادوەر دەست بەسەر كراوە .



‎ئاوێنە، ئاراز محەمەد: ماوەیەك پێش ئێستا (٢١) تەن جگەر داخلی مەرزی پەروێزخان بوو ، دوایی ئەوەش لەلایەن گومرگی مەرزەكەوە دەستی بەسەرداگیراو بەوهۆیەشەوە كێشە لەنێوان پۆلیسی مەرز و گومرگدا دروست بوو ،دواتر كێشەكە درایە داواكاری گشتی .


‎لەئێستاشدا داواكاری گشتی كەیسەكەی جوڵاندوەو ئێوارەی دوێنێ لەسەر ئەو كەیسە حسێن ئەحمەد، بەڕێوبەری گومرگی پەروێزخان  بەئەمری دادوەر دەست بەسەركراوە .



‎هێنانی جگەرلەڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە قەدەغەیەو ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی نادرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×