عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد؛ سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، داوایان له مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردوه هێزه‌كانیان له‌عێراق بمێننه‌وه.
ئاوێنه: دوێنێ(چوارشه‌ممه)، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته عێراق، له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌جیاو له هه‌ولێر-یش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌جیا كۆبوه‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ۆوڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی له‌میانی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌ركرده عێراقییه‌كان داوایان له پۆمپیۆ كردوه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بمێننه‌وه، به‌ڵام به‌دیاریكراوی ناوی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی نه‌ھێناوه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی"به‌رپرسانی عێراق نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ببێته هۆی دروستبونی بۆشاییه‌ك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بقۆزرێته‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ به‌مه‌به‌ستی دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی بوه له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا.