فازڵ میرانی: من لەگەڵ ئەوەدا نیم كە پارتی‌و یەكێتی نەتوانن پێكەوە حكومەت پێكبهێنن
  2019-06-26       951       

 

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت هەندێك لە یەكێتییەكان دەڵێن هەقە مەسعود بارزانی تەنها وەك سەرۆكی پارتی نەمێنێت‌و ببێت بە مەرجەعی كوردستان، دەشڵێت "من لەگەڵ ئەوەدا نیم كە پارتی‌و یەكێتی نەتوانن پێكەوە حكومەت پێكبهێنن".


ئاوێنە: فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە هەندێك لەبرادەرانی یەكێتی كەركوكیان رادەستی عێراق كرد‌و هیچ رێزێكیان بۆ دڵ‌و قودسی كوردستان دانەناوە، دەشڵێت " هه‌ندێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌ ئیشیان ده‌كه‌وێته‌ لای كاك مه‌سعود ده‌ڵێن، باببێته‌ مه‌رجه‌عی كوردستان و هه‌مومان، به‌به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌مه‌م له‌لایه‌".



راشیدەگەیەنێت ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی قسه‌ بكه‌ین ،ئه‌وا لە ستراتژیەتی ئەوانە پارتی نەک لەکەرکوک لەکوردستانیش نەمێنێت،بۆیە عیراقیان هێنا تا ئێمە لەکەرکوک نەمێنین، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەكێتی ببێت بە ئۆپۆزسیۆن چی دەبێت؟ ئەو وتی " ئۆپۆزسیۆن بونی پارتی و یه‌كێتی به‌و ڕاده‌ و قه‌باره‌یه‌ی هه‌یانه‌ ناتوانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن، چونكه‌ ئێمه‌ به‌رپرسی ئه‌م ئه‌زمونه‌ین كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه،‌ ناچارین ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ین ببینه‌ ئۆپۆزسیۆنی كێ؟ جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناكرێت پارتی و یه‌كێتی ببنه‌ ئۆپۆزسیۆن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×