یەكێتی‌و پارتی لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە
  2019-06-26       1122       


یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە، بەپێی زانیارییەكان یەكێتی ناوی سێ‌ كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك "لیوا جەمال تاهیر، عومەر ئینجە، خالید شوانی" پێشكەشی پارتی دەكات.



ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە"  بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر پارێزگاری كەركوك یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆبونەوەدان، بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی ناوی سلێ‌ كاندیدی پێشكەشی پارتی كردوە كە بریتین لەهەریەك لە "لیوا جەمال تاهیر، عومەر ئینجە، خالید شوانی"  بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە لیوا جەمال تاهیر جانسی بون بە پارێزگاری زیاترە" .



تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بەسیڤی‌و ناوی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ وەرگرتنی پۆستەكانیان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێكمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لەدوای گەیشتنە رێككەوتنیش چاوەروان دەكرێت لیژنەی بەدواداچونی نێوان ئەو دو حزبە بۆ چاودێریكردنی بەندەكانی رێككەوتننامەی نێوانیان دەست بەكار بێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×