سلێمانی: رێگە نادرێت گەرەكە كۆن‌و مێژوییەكان تێكبدرێن
  2019-06-26       1317       

 

قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رێوشوێنەكان بۆ پاراستنی گەرەك‌و خانوە كەلەپورییەكان توندتر دەكات‌و رێگەش نادات گەرەكە كۆن‌و مێژوییەكانی سلێمانی تێك بدرێن.

 


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا باس لەوە دەكات لەمیانی كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ نوێنەرانی شارەوانی‌و شوێنەوار‌و زانكۆی سلێمانی‌و پاراستنی كەلەپور‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان بریاری توندكردنەوەی رێوشێنەكانی پاراستنی گەرەك‌و خانوە كەلەپورییەكان داوە.



دەشڵێت " پاراستنی ناوچه‌ كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی ئه‌ركی هه‌مولایه‌كه‌ و شێواندنیشیان زیان به‌ مێژو و كه‌له‌پوری شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ رێگه‌ ناده‌ین چیتر سیما و شێوازی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و خانوانه‌ تێكبدرێن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×