ترەمپ: ئەگەر جەنگ لەگەڵ ئێران روبدات، درێژە ناخایەنێت
  2019-06-26       447       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا خوازیارە جەنگ لەنێوان وڵاتەكەی و ئێراندا رونەدات، لەگەڵ ئەوەش وتی"ئەگەر جەنگێك روبدات درێژە ناخایەنێت."

ئاوێنە: ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە كەناڵی "فۆكس نیوز"ی راگەیاند، سەركردەكانی ئێران "خاوەن زیرەكیی" نین و وتیشی"خوازیارم جەنگ لەگەڵ ئێران نەكەین، بەڵام ئێمە لە دۆخێكی بەهێزداین ئەگەر هەر شتێك روبدات."

جەختیشی كردەوە كە ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران روبدات، هێزی ئەمریكی لەسەر خاك بونی نییە، ئاماژەی بەوەشدا كە هەر جەنگێك لەگەڵ ئێران درێژە ناخایەنێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×