ئەردۆغان: لای ترەمپ-ەوە هیچ ئاماژەیەك بە سەپاندنی سزا نەبوە
  2019-06-26       1366       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند كە لای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە هیچ ئاماژەیەك نەبوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتەكەیدا بەهۆی پرسی كڕینی ئێس400ی روسییەوە لەلایەن ئەنكەرەوە.

ئاوێنە: ئەردۆغان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرلەوەی بەرەو ژاپۆرن بە رێبكەوێت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی گروپی وڵاتانی 20، لە ئەنكەرە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند"ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ستیان به‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر یه‌كتردا كردبێت، به‌راستی من ئه‌مه‌ نازانم. له‌ گفتوگۆكانمدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، هیچ بۆچونێكی له‌وشێوه‌یه‌م له‌لا دروستنه‌بوه‌."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا هۆشداری داوەتەوە توركیا ئەگەر سوربێت لەسەر كڕینی ئێس400ی روسی ئەوا سزا بەسەر ئەنكەرەدا دەسەپێنێت، بەڵام توركیا تا ئێستا ئەو هۆشداریانەی ئەمریكا رەتدەكاتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×