كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بۆ كاتێكی نادریار دواخرا
  2019-06-27       956       

 

هەرچەندە وابریار بو كە ئەمرۆ پرسی كاندیدەكانی گۆران بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتن لەناو ئەو حزبە، كۆبونەوەی جڤانی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بۆ كاتێكی نادریار دواخرا.

 

ئاوێنە: كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بۆ كاتێكی نادیار دوا دەخرێت، بزوتنەوەكەش تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێكی لەسەر هۆكاری دواخستنی كۆبونەوەكە بڵاونەكردوەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوبونەتەوە لەناو ئەو حزبە تێبینی زۆر لەسەر میكانیزمی دەستنیشانكردنی كاندیدەكان دروستبوە.

 

بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ پارتی واژۆی كردوە، بزوتنەوەی گۆران لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم‌و چوار وەزارەتی بەركەوتوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×