داوا لە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكرێت هەڵوێستی جددیان بەرامبەر بە بۆردومانەكانی توركیا هەبێت
  2019-06-27       1360       

كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق داوا لەسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات هەڵوێستی جددی و توندیان هەبێت بەرامبەر بە بۆردومانە بەردەوامە هەڕەمەكییەكانی توركیا بۆ سەر گوندو ناوچە سنورییەكانی كوردستانی عێراق كە تێیدا هاوڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە لە چیای كورتەك-ی بناری قەندیل كە تێیدا دو ئۆتۆمبێلی مەدەنی كراونەتە ئامانج، چوار هاوڵاتی شەهید بون و پێنجی دیكەش بریندار بون.

دوای ئەو بۆردومانە كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە نێردراوە رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆ سەر ناوچەكانی نیشتەجێبون لەناوچە سنورییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر، چوار هاوڵاتی شەهید بون و پێنجی دیكەش برینداربون كە هەمویان هاوڵاتی بێ چەك و لە دانیشتوانی ناوچەكەن.

كاوە محەمەد وێڕای بەتوندی ئیدانەكردنی پێشێلكردنی بەردەوامی سەروەری عێراق و ئەو بۆردومانە هەڕەمەكیانە بۆ سەر چەند ناوچەیەكی بەرفراوانی هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ بەرەنگارییەكی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێم، جەختی كردۆتەوە كە پێویستە ئەو دەستوەردانانەی حكومەتی توركیا كە رۆژانە دەیانكاتە سەر خاكی عێراق رابگیرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان داوای لەحكومەتی ئیتیحادی و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەتایبەت سێ سەرۆكایەتییەكە كردوە، هەڵوێستی جددی و توندیان هەبێت بەرامبەر بە بۆردومانكردنی گوندو ناوچە سنورییەكانی كوردستانی عێراق و بەرگری لەو هاوڵاتییە بێ چەكانە بكەن كە شایستەی ژیانێكی ئارام و شكۆمەندانەن نەك ئەوەی رۆژانە لەژێر رەحمی ئاگردا بژین.

هەروەك داواشی لە نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی داكۆكیكاری لەمافەكانی مرۆڤ كردوە كە رۆڵیان هەبێت لە راگرتنی هێرشە چەندبارەكانی فڕۆكەكانی توركیاو دانانی سنورێك بۆ شەهیدكردن و ئاوارەكردنی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×