وەزیری پێشوتری بەرگری ئەمریكا: دەبێت بە ئەردۆغان بوترێت كە كورد هەڕەشەی یەكەم نین بۆ سەریان
  2019-01-11       677       

چاك هاگل، وەزیری پێشوتری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند؛ ساڵی 2002 كە بۆ یەكەمجار چاوی بە ئەردۆغان كەوتوە، ناوبراو كوردی بە هەڕەشەی یەكەم لەسەر توركیا زانیوە. دەشڵێت؛ ئێستا دەبێت پێی بوترێت كە كورد هەڕەشەی یەكەم نین، بەڵكو داعش هەڕەشەی یەكەمە.

ئاوێنە: چاك هاگل لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی، رایگەیاندوە"دواین جار كە قسەم لەگەڵ ئەردۆغاندا كرد ساڵی 2014 بو كە وەزیری بەرگری بوم و لە ساڵی 2002ەوە دەیناسم كاتێك بۆ یەكەمجار بینیم كە هاوكات بو لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات لەلایە حزبەكەیەوە، چەند جارێك دوپاتی كردەوە: ئێمە پێمانوایە كورد هەڕەشەی یەكەمن بۆ سەر ئێمە."

چاك وتوشیەتی"ئێستا كە ئێمە دژی ئەم بۆچونەین، دەتوانین پێی بڵێین كورد هەڕەشەی یەكەم نین، بەڵكو داعش هەڕەشەی یەكەمە، ئەگەرنا هیچ سودێكی نابێت چاوەڕوانی ئەنجامگیری بكەین لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی توركیا، پێویستە لەگەڵ توركیا كاربكرێت بۆ گەیشتن بە رێگەیەك كە بتوانێت كوردەكان بپارێزێت و لەهەمان كاتیشدا ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بەدی بێت."

ئەو وەزیرەی پێشوتری ئەمریكا لەسەر بڕیارەكەی ترامپ بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا ئاماژەی بەوەداوە كە ترامپ هیچ لە سیاسەتی نێودەوڵەتی تێناگات و نازانێت چۆن سیاسەتی نێودەوڵەتی دورست دەكرێت و لە بابەتی بەرژەوەندی و لێككەوتەو هاوپەیمانەكانمان تێناگات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×