فراكسیۆنی پارتی: پشتیوانی لەمانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەكەین
  2019-06-29       944       

ئارام باڵەتەیی، وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارتی پشتیوانی لەمانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەكات وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق، چونكە لەئێستادا ئەستەمە كەسێكی دیكە بتوانێت لەنێوان ململانێكانی ئێران و ئەمریكادا هاوسەنگی رابگرێت و نەبێتە لایەنگری هیچ كامیان.

ئاوێنە: ئارام ناجی باڵەتەیی، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"لەنێو كوتلە سیاسییەكانی عێراقدا هەوڵێك هەیە بۆ دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی بە بیانوی جیاجیا، بەڵام فراكسیۆنی پارتی پشتگیریی تەواو لە مانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات، چونكە پێمانوایە ناوبراو بە باشی لەڕەوشی عێراق تێدەگات و دەزانێت گرفتی ئەو وڵاتە چییە، لەناو زۆربەی سیاسییەكانی عێراقیشدا تاكە كەسە لە چەمكی فیدڕاڵی بە تەواوی تێدەگات".

باڵەتەیی وتیشی"لە كابینەی ئێستادا بە سەرۆكایەتی عەبدولمەهدی، گرفت و كێشەكان بچووكتر بونەتەوە، چونكە ناوبراو بڕوای بە دابەشكردنی دەسەڵات هەیەو دژی مەركەزییەتە و پێچەوانەی شۆڤێنییەكانە، هەروەها لایەنە شیعییەكانیش گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی لەو قۆناغەدا ناتوانن لەسەر كاندیدێك بۆ جێگرتنەوەی سەرۆك وەزیران رێكبكەون".

ناوبراو رونیشی كردەوە"بەهۆی ململانێ و ناكۆكیی نێوان ئەمەریكاو ئێرانەوە، ئێستا ناوچەكە بە قۆناغێكی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە ئەستەمە كەسێكی دیكە بتوانێت ئەو هاوسەنگییە ڕابگرێت و نەبێتە لایەنگری هیچ كامیان."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×