كەلار: لەسەر فرێدانی مریشكی مردارەوە بو 2 كەس دادگایی دەكرێت
  2019-06-30       289       

قایمقامیەتی قەزای كەلار راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەسەر فرێدانی مریشكی مردارەوە بو لەسنوری قەزای كەلار 2 كەس دادگایی دەكرێت، باس لەوەش دەكات لەچەند رۆژی رابردو لەسەر روباری سیروان ژمارەیەكی زۆری مریشكی مردارەوە بو فرێدرابون.


ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" قایمقامیەتی قەزای كەلار رایگەیاند دوای ئەوەی لەسەر روباری سیروان لە سنوری شاری كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دور لە رێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مردارەوە بو فرێدران لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیان ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكەن و روبەروی دادگا یان بكەنەوە.



راگەیەنراو

 


لەسەر فرێدانی مریشكی مرداربوو دوو كەس درانە دادگا

دوای ئەوەی لەسەر رووباری سیروان لە سنوری شاری كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە رێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو فرێدران لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیان ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكەن و رووبەروی دادگا كرانەوە.

لەچەند ڕۆژی رابردوودا لە سنوری شاری كەلار و لەسەر رووباری سیروان فرێدانی ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو بووە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی ژینگەو دەستبەجێ قایمقامی كەلار لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە بكەن و لە ئەنجامدا لە لایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە توانرا ئاشكرای بكەن كە ئەو مریشكانە هی دوو گێڵگەی پەلەوەری سنووری ناحیەی باوەنورن و خاوەنەكانیان كە خەڵكی هەمان ناوچەن لە ئێستادا ڕووبەروی دادگا كراونەتەوە بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.


راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار
30ی حوزەیرانی 2019

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×