پۆمپیۆ: لوتكەیەكی نێودەوڵەتی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران گرێ دەدەین
  2019-01-11       360       
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی پلانی هەیە مانگی داهاتو لەپۆڵەندا میواندری لوتكەیەكی نێودەوڵەتی بۆ سەرنج خستنە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ئێران، بكات.

ئاوێنە: مایك پۆمپیۆ، ئەمڕۆ(هەینی) لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمریكی رایگەیاند؛ لوتكە نێودەوڵەتییەكە رۆژانی 13و 14ی مانگی داهاتو لە پۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

بەقسەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لوتكەكە بۆ سەرنج خستنە سەر پرسی سەقامگیری و ئاشتی و ئازادی و ئاسایشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەش تەوەرێكی گرنگ لەخۆدەگرێت ئەویش ئەوەیە كە ئێران نەبێتە هەژمونێكی كاریگەر بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.

بەپێی قسەی پۆمپیۆ لەلوتكەكە چەندین وڵات لە ئاسیا، ئەفریقا، ئەوروپاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە كۆدەكاتەوەو وتی"دەیان دەوڵەت لەسەرتاسەری جیهان بانگهێشتی لوتكەكە دەكەین." 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×