دو تۆمەتبار بە قاچاخ گازی ئۆتومبێلیان هێناوەتە هەرێم
  2019-07-01       560       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەبەوە دەكات دو تۆمەتبار كە بە قاچاخ گازی ئۆتومبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون.


ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای گەیاندنی زانیارییەكان پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەستپێكردوە‌و توانیویەتی لەنزیك پاركێك لەسنوری سەیدسادق دەستگیریان بكەن، باس لەوەش دەكات بە بریاری دادوەر راگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا دەستیپێكردوە.


راگەیەنراو

هێزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەقاچاخ گازی ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە گازی ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.

دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان لەسەر دوو تۆمەتبار پێگەیشت كە گازی ئۆتۆمبێلیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لەنزیك پاركێك لەسنوری قەزای سەید سادق دەستبگیرێت بەسەر بڕێكی زۆر لەدەبە گاز و 128 كارتۆن شامپۆی شۆردنی ئۆتۆمبێل كە بەهۆی شامپۆكانەوە توانیویانە بازگەكان تێپەڕێنن و دەبە گازەكان بهێننە سنوری قەزای سەید سادق.

لەهەمان كاتدا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار توانییان هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر تۆمەتباران بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×