بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم، نوسراوێك ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی كرا
  2019-07-01       358       

له‌نوێترین هه‌وڵدا ئەمرۆ دوشەممە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد‌و داوا ده‌كات به‌زوترین كات شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی (۲٠۱٤ـ۲٠۱٥ـ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷ـ۲٠۱۸)و پارەی قەرەبوی لافاو و زیانەکانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، بەشیر حەداد داواشی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه‌ فه‌رمان به‌ وه‌زاره‌تە پەیوەندیدارەکان بدات بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و قەرەبوی لافاو و زەرەر و زیانەکانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

راگەیەندراوەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە پێشتریش جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران داوای لێ كردوە كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات.

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×