ئەردۆغان سەردانی‌ عێراق دەکات‌و کونسوڵخانەی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌كه‌ركوك دەکاتەوە
  2019-01-11       566       
رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا


به‌وته‌ی‌ باڵیۆزی‌ تورکیا لەبەغداد، 31ی‌ مارسی‌ داهاتو رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا سەردانی‌ عێراق دەکات‌و کونسوڵخانەی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌كه‌ركوك دەکاتەوە.



ئاوێنه‌: فاتح یەڵدز باڵیۆزی‌ تورکیا لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەنوسیدا لەشاری‌ بەغداد رایگەیاند، بڕیارە لە 31ی‌ مارسی‌ 2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی‌ عێراق بکات، به‌مه‌به‌ستی‌ کاراکردنی‌ ئەنجومەنی‌ هاریکاری‌ ستراتیژی‌ نێوان هەردو وڵات‌و کردنەوەی‌ کونسوڵخانەی‌ تورکیا لەنەینەواو کەرکوک‌و نەجەف‌و بەسرە.



سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان بۆ عێراق پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری‌ عێراق سه‌ردانی‌ توركیای‌ كردو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و بەرپرسانی‌ باڵای‌ ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×