سەدر پەیوەندی خۆی بە سەرایا سەلام-ی نێو حەشدی شەعبییەوە پچڕاند
  2019-07-01       1287       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، پچڕاندنی پەیوەندی خۆی بە گروپی "سەرایا سەلام"ی نێو حەشدی شەعبی بەتەواوەتی راگەیاندو داواش دەكات دەستبەجێ بارەگاكانی ئەو گروپە دابخرێن، ئەوەش وەك جێبەجێكردنی فەرمانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە كە سەدر ستایشی كردوە.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لەتویتێكدا ستایشی فەرمانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای عێراق و بە هەنگاوێكی گرنگی زانیوە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێكی بەهێز.

بەڵام سەدر لەگەڵ ستایشكردنی فەرمانەكە، دودڵی خۆی نیشانداوە لەوەی كە ئەو فەرمانە بەشێوەیەكی دروست و دادپەروەرانە جێبەجێ بكرێت.

موقتەدا سەدر، داوا لە ئەبو یاسر، فەرماندەی باڵای گروپی سەرایا سەلام كردوە دەستبەجێ فەرمانەكە جێبەجێ بكات ئەوەش بە داخستنی بارەگاكانی گروپەكەو لابردنی ناوەكەو جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دیكەی نێو فەرمانەكە.

رابەری رەوتی سەدر وتویەتی"لێرەوە رایدەگەیەنم گروپەكە بەتەواوەتی پەیوەندی بە منەوە دەپچڕێت... ئەگەریش پەیوەست بو بە لایەنە ئەمنییە رەسمییەكانەوە...هیوادارم ستەمیان لێنەكرێت."



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×