لەسنوری گاپیڵۆن نزیكەی 100 دۆنم لەپوش‌و پاوان دەسوتێت
  2019-07-02       698       

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەسنوری ناحیەی گاپیڵۆن نزیكەی 100 دۆنم لەپوش‌و پاوان سوتاوە، باس لەوەش دەكات بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما‌و وشكبونی گژ‌وگیا ئەگەری ئاگركەوتنەوە زیاتر دەكات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە"  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن بە هۆکارێكی نادیار ئاگرێكی بە هێز کەوتەوە و بوونی مین و تەقەمەنی لەو ناوچەیەدا هۆکاری زیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکە بوو".



راگەیەنراو


لە سنوری گاپێڵۆن ( ١٠٠٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا

بەرز بوونەوەی پلەی گەرماو وشكبوونی گژوگیای پێدەشت و چیاکان لە وەرزی هاویندا ئەگەری ڕودانی ئاگر کەوتنەوە زیاتر دەکات.

لە سنوری ناحیەی گاپێڵۆن بە هۆکارێكی نادیار ئاگرێكی بە هێز کەوتەوە و بوونی مین و تەقەمەنی لەو ناوچەیەدا هۆکاری زیاتر تەشەنەکردنی ئاگرەکە بوو، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن بەسەر پەرشتی ملازم ( زانا تاهیر) گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە هاوکاری سەرجەم دام و دەزگا حکومیەکانی گاپێڵۆن و بە بەشداری بەڕێوەبەری ناحیەی گاپێڵۆن وهەروەها بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت بە سەرپەرشتی ( ملازم کەمال حمەکریم) و بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ماوەت توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. 

زەرەرو زیانی ئاگرەکە سوتانی نزیکەی (١٠٠٠) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سنورەکە بوو،

هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێكۆڵینەوە دەربارەی بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×