وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ئاماری‌ بەرهەمهێنان‌و هەناردەی‌ نەوتی‌ مانگی‌ رابردو بڵاوده‌كاته‌وە
  2019-07-02       1085       

وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق ئاماری‌ بەرهەمهێنان‌و هەناردەی‌ نەوتی‌ مانگی‌ رابردو بڵاوده‌كاته‌وەو به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، لەمانگی‌ حوزەیراندا هەناردەی‌ نەوتی‌ عێراق 105 ملیۆن‌و 603 هەزار بەرمیل بوە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌،  مانگی‌ رابردو 105 ملیۆن‌و 603 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە بەبەهای‌ 6 ملیارو 397 ملیۆن دۆلار بەتێکڕای‌ 60.578 دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوت.

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەمانگی‌ حوزەیراندا 3 ملیۆن‌و 162 هەزار بەرمیل نەوتی‌ کێڵگەکانی‌ کەرکوک رەوانەی‌ بەندەری‌ جەیهانی‌ تورکی‌ کراوەو 735 هەزارو 54 بەرمیل نەوتیش لەکێڵگەی‌ نەوتی‌ گەیارەوە هەناردەکراوە.

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌مانگی‌ حوزه‌یراندا كه‌میكردووه‌ به‌به‌راورد به‌مانگی‌ ئایار، به‌و پێیه‌ی‌ لەمانگی‌ ئایاردا ئاستی‌ هەناردەی‌ نەونی‌ عێراق گەیشتبوە 110.737 ملیۆن بەرمیل‌و تێکڕای‌ فرۆشی‌ نەوتیش 66.19 دۆلار بو کە داهاته‌كه‌ی‌ گه‌یشتبووه‌ 7 ملیارو 329 هەزار دۆلار. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×