هاوپەیمانێتییه‌كه‌ی‌ حەیدەر عەبادی داوای‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
  2019-07-02       1105       
حەیدەر عەبادی
هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی پشتیوانی‌ له‌بریاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌كات‌و داواش ده‌كات به‌هه‌مانشێوه‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش رێكبخرێنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: هاوپەیمانی نەسر لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه‌، پشتیوانی لەرێوشوێنەکانی عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق دەکه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ سوپای‌ عێراقدا.

نەسر داوا دەکات بەهەمانشێوە سه‌رۆكوه‌زیران فەرمان‌و رێنمایی دەربكات بۆ رێکخستنی پێشمەرگەو بونی هەمو هێزێکی سەربازیی‌و نیمچە سەربازیی دیکە له‌سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقدا.

دوێنێ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنوسراوی ژمارە 237ی تایبەت بەحەشدی شەعبی بڕیاریدا سەرجەم ئەو بارەگایانەی ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دابخرێن‌و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ سوپای‌ عێراقدا رێكبخرێنه‌وه‌.



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×