"موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌بودجه‌ی‌ عێراقدا زیادكرا"
  2019-01-11       1124       


سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ چەند گۆڕانکارییەکی ئیجابی لەتازەترین ڤێرژنی پڕۆژە بودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ كراوه‌و گۆڕانكارییه‌كان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵەوە ئەنجامدراون.



ئاوێنه‌: ئامانج ره‌حیم، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، "چەند گۆڕانکارییەکی ئیجابی لەتازەترین ڤێرژنی پڕۆژە بودجەی عێراقی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئه‌نجامدراون".



ناوبراو ده‌ڵێت، "لەفەسڵی قەرەبوی فەرمانبەران (تعویظات الموظفین)، تەرخانکراوی ساڵانەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە (٣ ترلیۆن و ٨٢٨ ملیار) دینار زیادکراوە بۆ (٥ ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار ) دینار، واتە لە (٣١٧ ملیار دینار )مانگانە زیادکراوە بۆ (٤٥٤ ملیار دینار) مانگانە، واتە بەجیاوازی ١٣٧ ملیار دینار مانگانە."



ئامانج ره‌حیم راشیگه‌یاندووه‌، "دەستنیشانکردنی موچەی پێشمەرگە لەسەر بنەمای تەرخانکراوی سوپای عێراقی نەک تەنھا لەسەر تەرخانکراوی (موچە)ی سوپای عێراقی."

ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌وه‌ كه‌ نەبەستنەوەی خەرجکردنی موچەی موچەخۆران‌و موچەی پێشمەرگە بەپابەندبونی ھەردو حکومەت بەئیلتیزامیی نەوتی نێوانیان. 



سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ خاڵێكی‌ تر له‌گۆرانكارییه‌كان لابردنی زۆربەی ئەو دەستەواژانەیه‌ کە بەپێچەوانەی دەستور ناوی ھەرێمی کوردستانیان بەپارێزگاکانی ھەرێم یان پارێزگاکانی باکور ھێنابو.



به‌وته‌ی‌ ئه‌و، بێگومان ھێشتا ئەم بڕگانە پڕۆژەن‌و کەوتنەبواری جێبەجێکردنیان وابەستەیە بەپەسەندکردنیان لەئەنجومەنی نوێنەران.



ئامانج ره‌حیم ده‌نوسێت، "بەڵام ئەوەی جێی خۆشحاڵیە ئەم گۆڕانکارییانە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵەوە ئەنجامدراون، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران‌و سابقەی قەزائی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گۆڕانکاریی لەم بڕگانە بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەت سنوردارە، چونکە ئەو پڕۆژە قانونە لەلایەن حکومەتەوە ڕەوانە کراوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×