ئه‌ردۆغان: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆ تیرۆریستی‌ بووه‌
  2019-07-05       499       
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ توركیا ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "ره‌نگه‌ په‌یوه‌ندیی به‌تیرۆره‌وه‌ هه‌بێت".

ئاوێنه‌: نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی، لەشاری هاتای سەر بەویلایەتی ره‌یحانلی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌رباره‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئوتومبیله‌كه‌ سێ كه‌سی خه‌ڵكی‌ سوریای‌ تێدا بووه‌، ئوتومبیله‌كه‌ بۆمبرێژكراو بووه‌، له‌ئه‌نجامدا هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت، پشكنین بۆ ناسنامه‌كان كراوه. له‌ئێستادا هاووڕێیانمان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌. وابزانم له‌كاتێكی كورتدا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت."

ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، "به‌دواداچونه‌كانی ئێستا زیاتر به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌تیرۆره‌وه‌ هه‌بێت. ره‌نگه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان زانیاری ورد له‌‌و باره‌یه‌وه‌ بخاته‌ڕو''.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×