حكومه‌تی‌ تونس پۆشینی‌ نیقاب قه‌ده‌غه‌ ده‌كات
  2019-07-05       3009       
حكومه‌تی‌ تونس پۆشینی‌ نیقاب له‌داموده‌زگا ره‌سمییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات‌و هۆكاره‌كه‌شی‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ پاراستنی باری ئاسایشی وڵات.

ئاوێنه‌: ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، یوسف شاهید، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ تونس ڕایگەیاندوە، "به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی باری ئاسایشی وڵات، رێگا نادرێت به‌هیچ كه‌سێك كه‌ نیقاب بپۆشێت‌و بچێته‌ فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌".

بریاره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ تونس پاش ئەو تەقینەوە گەورەیە دێت کە لەهەفتەی ڕابردودا له‌و وڵاته‌ ڕویداو بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداو چەند کەسێکی دیكەش برینداربون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×