لێكۆڵینەوە لەفەرماندەیەكی باڵای سەربازیی عێراق دەكرێت
  2019-07-06       530       

نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگری عێراق، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دا تا لەو تۆمارە دەنگییە بكۆڵێتەوە كە دەوترێت دەنگی مەحمود فەلاحی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبارەو تێیدا زانیاری بە دەزگای سی ئای ئەی ئەمریكی دەدات.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"وەزیری بەرگری ئەمڕۆ فەرمانی داوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ زانینی راستییەكان دوای بڵاوبونەوەی تۆمارێكی دەنگی لە یەكێك لەكەناڵە ئاسمانییەكان، كە ئەو دەنگە بەپێی بانگەشەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكە دەدرێت پاڵ لیوا روكن مەحمود فەلاحی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا."

بەیاننامەكە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو رێكارانەی وەزیری بەرگریی بۆ ئەوەیە كە لێكۆڵینەوە لەو بابەتانە بكرێت كە لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاودەكرێنەوە ئەوەش لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاشكراكردنی راستییەكان بۆ پارێزگارییكردن لە ئاسایشی وڵات.

رۆژی هه‌ینی 6/7/2019 بەشێك لەمیدیا عێراقییەكان تۆمارێكی ده‌نگییان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان لیوا روكن مه‌حمود فه‌لاحی و كارمه‌ندێكی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA یه‌ كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه"‌.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، كارمه‌نده‌كه‌ی سی ئای ئه‌ی، داوا له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی ئه‌نبار ده‌كات، نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی پێگه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پێبدات.

به‌تایبه‌تی جه‌خت له‌سه‌ر زانینی پێگه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراق ده‌كاته‌وه‌ له‌ سنووری قائیم و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار به‌گشتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی (تۆڕی راگه‌یاندنی المقاوم) سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×