ئەردۆغان سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیای لەسەر کار لابرد
  2019-07-06       677       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی بانکی ناوەندی لەسەر کار لابردو جێگرەکەی لەشوێنی دانا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ ٦ / ٧، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موراد چەتین قایان سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا لەسەر کاری لابدو لەشوێنی ئەو موراد ئویسالی جێگری دامەزراند، ئەم بریارە بەدوای ئەوەدا هات کە نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخیەوە بینی.
ئەردۆغان مانگی رابردو رەخنەی توندی لەسیاسەتی دارایی وڵاتەکەی گرت‌و بەڵێنی ئەوەی دا رێژەی سودی بانکیی کەم بکاتەوە.
ماوەی دو ساڵە نرخی لیرەی تورکی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدابەزیندایەو لەدو مانگی رابردوشدا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی کە نرخی دۆلارێک بەرامبەر بو بە 5 لیرەو 77 قوریش.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×